د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، ئەمڕۆ نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015،2016 گەیشتە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” ئەمڕۆ نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015،2016 گەیشتە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم نووسراوەی وەزارەتی بازرگانی دوای ئەوەدێت کە لە مانگی12 سکاڵایەکم پێشەکەش بە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد سەبارەت بە رێگریکردنی وەزارەتی ناوبراو بە خەرجکردنی ئەو پارەیە و بیانووهێنانەوە بۆ دواخستنی تا بودجەی ساڵی 2023، بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیران چارەسەری کيشەکە بکات بەرلەوەی لە دادگا سکاڵا تۆماربکەین، بەڵێنم وەرگرت کە لە دوای 20ی ئەم مانگە پارەکە خەرجبکرێت”.
ئاشکراشیکرد، “جووتیاران دڵنیادەکەمەوە کە بەردەوام دەبم لە بەدواداچوونەکانم تا بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان و وەرگرتنی پارەکانیان”.