سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی لە 150 دینارەوە بۆ 400 دینار بەرزکردووەتەوە و هیچ بڕێکیشی نەناردووە، جەختیکردەوە حکومەت هەوڵدەدات نرخی بەنزین لەهەموو هەرێمی کوردستان یەکبخات و کەمیبکاتەوە بۆ 650 دینار.

فەتاح ڕەحمان سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە کڕینی بەنزین لە عێراق بەنرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک، ئەو بڕە پارەیەش دەخاتە سەرهەژماری حکومەتی عێراق لە بانکێک لەشاری موسڵ.

وتیشی، ئەو بەنزینەی هاوردەی دەکەین لە بەنزینخانە ئەهلییەکان 20 دیناری دیکەی دەچێتەسەر و هەروەها کرێی گواستنەوەشی دەچێتەسەر کەبەپێی شوێنەکان جیاوازە، بەپێی دووری و نزیکی شوێنەکان، بەمەش کۆی نرخەکەی دەگاتە 690 دینار بۆبەنزینێک کە ئۆکتانەکەی 90 بێت.

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای کڕینی سووتەمەنی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان باسی لەوەکرد، کە ساڵانی ڕابردوو حکومەتی عێراق یەک لیتر نەوتی بە 150 دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنارد، بەڵام ئەمساڵ سەرەڕای رێککەوتن، بە نرخی 400 دینار بۆ هەر لیترێک و دابینکردنی پارەی پێشەکی دەینێرێت.

جەختیشیکردەوە، لەگەڵ زیادکردنی نرخەکەی و ڕێککەوتنیش کەچی تائێستا یەک لیتر نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

بەپێی ئەو ڕووپێوییەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەنجامیداوە، هەموو هەرێمی کوردستان ئەگەر هەر خێزانێکی هەرێمی کوردستان 200 لیتر نەوتی پێبدرێت ئەوا هەرێم پێویستی بە 255 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت، لەکاتێکدا  ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق 61 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەرپرسەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکرد کە ئەوبڕە نەوتەی پێویستە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا و بەپێی ڕووپێوییەکە دیاریکراوە هیچ خێزانێکی ئاوارەی تێدا هەژمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا هۆکاربووە.. ئەو کارەساتە سروشتییانەی لە 2021دا ڕوویانداوە

بابەتی دواتر

گەر دەتەوێت لە نەخۆشییەكانی دڵ دووربیت ئەم ڕێگایانە بگرەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
Total
0
Share