بەهۆی هیواکانی ڤاکسینی کۆرۆناوە نەوت بەرزترین نرخ لەدوای مانگی ئازارەوە تۆمار دەکات

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزترین ئاستی لە دوای مانگی ئازارەوە تۆمارکرد، ئەمەش دوای هەواڵی سەرکەوتنی سێ ڤاکسینی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، هەروەها ڕاسپاردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم بە بڕی 43 سەنت و بەڕێژەی %0,9 بەرزبووەوە و نرخەکەی بووبە 46.49 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 45 سەنت بەرزبووەوە بەڕێژەی %1.1 ، نرخی گەیشتە 43.51 دۆلار.

لە کۆتا ساتی ئەمڕۆدا سێشەممە  نرخی نەوتی برێنت 46.56 دۆلاری بۆ بەرمیلێک تۆمارکردووە، ئەمەش بەرزترین نرخە لە سەرەتاکانی مانگی ئازارەوە تۆماریکردبێت پێشئەوەی سعودییە شەڕی نرخ لەگەڵ ڕوسیا دەستپێبکات، کە بووەهۆی داڕمانی نرخی نەوت، هەردوو جۆرەکەی نەوت ژمارەیەکی پێوانەییان لەو ماوەیەدا تۆمارکرد کاتێک دوێنێ دووشەممە بەڕێژەی %2 بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە هەفتەکەشدا بەڕێژەی %5 بەرزبووەوە.

 

ستیڤن ئینێس، گەورە شیکەرەوەی ستراتیجیی بازاڕەکانی جیهان لە کۆمپانیای خزمەتگوزارییە داراییەکان (AXI) دەڵێت، پەرەپێدانەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەشکردنی ڤاکسینەکە مەترسییەکانی سەر ڕێگای گەڕانەوەی نرخی نەوتی بۆ دۆخی ئاسایی نەهێشت.

دەشڵێت، ژمارەی پێوانەیی لە نرخی نەوتدا تۆماردەکرێت لە داهاتوودا چونکە ڤاکسین “خاڵک دەگەڕێنێتەوە ناو فڕۆکەکان و کەشتییە گەشتیارییەکان”.

ڕۆژی دووشەممە، کۆمپانیای ئەسترا زێنیکا ڕایگەیاند کە ئەو ڤاکسینی کۆرۆنایەی بەرهەمیانهێناوە بەڕێژەی %70 کاریگەری هەبووە لە تاقیکردنەوەکاندا، ئەگەری هەیە کاریگەرییەکەی بگاتە %90یش.

هەروەها کۆمپانیای ڤایزەر بایۆنتێک و مۆدێرنا ڕایانگەیاند ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لەلایەکی دیکەشەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ دووشەممە بەرپرسانی پرۆتۆکۆڵی ڕاسپارد بە هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن، بەمەش یارمەتی بازاڕی نەوتیدا لە ناجێگیری نرخ دەربازی ببێت.

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی ژیانی ئاژەڵان زانیاری لەبارەی ' پڵنگەکەی باوەنور' وە دەخاتە ڕوو

بابەتی دواتر

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share