عێراق ئیدانەی سوید دەکات بەهۆی سوتاندنی قورئانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی حکومەتی سوید دەکات بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی داوە بە “کەسێکی توندڕەو” بە سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوە ناڕەزایی و ئیدانەکردنی توندی کۆماری عێراق دەردەبڕێت بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگەیان بە توندڕەوێک داوە کە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکۆڵم بسوتێنێت”.

جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم ڕووداوانە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا بریندار دەکات و ئیستفزاز کردنێکی جددییە بۆ مسوڵمانان”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە داوای لە “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بەرپرسیارێتیی بگرنە ئەستۆ بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە کارە قبوڵنەکراوانە، هەموو جۆرە ڕق و کینە و توندڕەوی ڕەتبکەنەوە، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەسائیب بۆ كازمی: سزای خودات بەسەردا دادەبارێنین.. كازمی: ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوەی یەكلاییكەرەوەم

بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە و گرووپێكی سەرەكیی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە خوودی سەرۆكوەزیران دەكات، ناوبراویش دادەبەزێتە سەر شەقامەكانی بەغداد…
Total
0
Share