بەدواداچوون بۆ رێگری لە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە یاریگای بەسڕە دەكرێت

دوای ئەوەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت لەنێو یاریگای بەسڕە رێگری لە گەنجێك دەكرێت ئاڵای كوردستان بەرزبكاتەوە، فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، پرسەكەیان گەیاندووەتە وەزیری ناوخۆ و بەدواداچوونی بۆ دەكەن.

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسڕە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کەنداو 25، كە تیایدا لەلایەن دوو کەسەوە ئاڵای کوردستان لە گەنجێکی هاندەر وەردەگرن و رێگانادەن بەرزی بکاتەوە، پەیوەندیمان کرد بە نووسینگەی وەزیری ناوخۆ و داوامان لێکردن لێکۆلینەوە بکەن لەو کەسانەی کە بە جلوبەرگی رەسمی و وەک ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەون و، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.

وتیشی، “بەپێ دەستوور ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای هەرێمێکی فیدراڵی لە چێوەی عێراقدا ئاڵایەکی رەسمیە و لەهیچ شوێنێکیش نابێت رێگری لە بەرزکردنەوەی بکرێت”.

سوزان مەنسور روونیكردەوە، نووسینگەی وەزیری ناوخۆ بەڵێنیاندا لێکۆڵینەوە بکەن و لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. تیمساحێك تەرمی منداڵێكی نقومبوو دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: ئێمە و پارتی دوژمنی یەکنین رکابەری یەکترین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکانی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لێزمەباران دەبێت. کەشناسی…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک…
Total
0
Share