بە ڤیدیۆ.. تیمساحێك تەرمی منداڵێكی نقومبوو دەگەڕێنێتەوە

تیمساحەكە بەخێرایی لەناو دەریاكەدا ونبوو دوای ئەوەی دانیشتووان و خێزانی قوربانییەكە تەرمی منداڵەكەیان بینی.

دانیشتووانی شارۆچكەی موارا جاوا-ی ئیندۆنیسی سەرسامبوون بە دەركەوتنی تیمساحێكی گەورە كە لەسەر پشتی تەرمی منداڵێكی پێشتر نقومبووی هەڵگرتووە، دوای ئەوەی كەسوكارەكەی شكستیان هێنا لە دۆزینەوەیدا.

تیمساحەكە لە دەریای ماهاكام لە ناوچەی كالمنتانی رۆژهەڵات لە ئیندۆنیسا، تەرمی (محەمەد زیاد ویجایا)ی تەمەن چوار ساڵانی بۆ كەناراوەكان گەڕاندەوە.

لە گرتە ڤیدیۆكاندا تیمساحەكە دەردەكەوێت كە تەرمی منداڵە بچوكەكەی لەسەر پشتی هەڵگرتووە و لە كەناراوەكانی نزیكدەكاتەوە.

تیمی گەڕان و رزگاركردن و دانیشتووان دوای بەدیكردنی، تەرمەكەیان دەرهێنایەوە و بەرەو وشكانی گواستیانەوە.

دوای گەیاندنی بە وشكانی دەركەوت ئاسەواری هیچ برینێكی لەسەر نییە، جگە لە شوێنی گازگرتنێك لەسەر پشتی كە پێدەچێت تیمساحەكە بۆ بەرزكردنەوەی تەرمەكەی لەناو ئاوی دەریاكە و پاشان هەڵگرتنی لەسەر پشتی ئەنجامیدابێت.

پێشتر تیمەكان لەبارەی نقومبوونی منداڵەكە لە دەریای ماهاكام ئاگاداركرایەوە و ئاشكراكرا، كاتێك بە تەنها لە پشتی ماڵەكەی خۆیان لە موارا جاوا یاریكردووە، كەوتووەتە دەریاكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share