وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە و بەوپێیەش سبەینێ موچەی حەوت وەزارەت دابەشدەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سبەینێ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، موچەی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە جگە لەو وەزارەتانە ژمارەیەک دەستە و دەزگای حکومەتی هەرێم موچە وەردەگرن.
خشتەی نوێی دابەشکردنی موچە: