کەی واز لە یاریکردن دەهێنیت؟ زڵاتان وەڵامدەداتەوە..

ئیبراهیمۆڤیچ تاوەکو توانای جەستەیی بەهێزبێت لە یاریکردن بەردەوامدەبێت

ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەردەوامبوون و وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ بە توانا جەستەییەکانیەوە گرێداوە.

زەبەلاحەکەی میلانۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “بی بی سی” بەریتانی ڕاگەیاندووە، ” لە یاریکردن بەردەوامدەبم تاوەکو ئەوکاتەی تواناکانم لەدەستدەدەم، واتا نەتوانم ئەو کارەبکەم کە ئێستا پێمدەکرێت، تەنها پێویستم بە گرنگیدانە بە توانا جەستەییەکانم، بابەتەکانی دیکە بۆخۆیان لەگەڵمدا بەڕێدەکەن”.

لەبارەی میلان و ئاستی گشتی یانەکە لەم وەرزە، زڵاتان دەڵێت، ” میلان لە ئێستادا زۆر ناوازەیە، لەم وەرزەدا کارێکی زۆر باشمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچمان نەبردووەتەوە، پێویستە بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کێبڕکێ و ئەنجامەکان بکەین”.

سوڵتانی تۆپی پێ بەراوردی نێوان سەردەمی یەکەم و دووەمی لە میلان دەکات و دەڵێت، ” جاری یەکەم پەیوەندیم بە میلانێکەوە کرد لەپێناو نازناوەکاندا دەجەنگا، بەڵام ئەمجارە هاتووم تاوەکو بونیادی یانەکە بنێینەوە و بیگەڕێنینەوە بۆ لوتکە”.

زلاتانی تەمەن 39 ساڵ کە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دەبێتە (40) ساڵ، لە هاوینی 2020 بە گرێبەستێکی بێبەرانبەر لە یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی ئەمریکیەوە ڕوویکردە یانەی ئەی سی میلان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئونزوێ: هەندێک لە یاریزانان بەرگەی یاریکردن لەگەڵ مێسی ناگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share