ئۆپیک پڵەس زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی ئابدا تاوتوێدەکات

وڵاتانی هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس تاوتوێی زیادکردنی پلە بە پلەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن لەمانگی ئابەوە، دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە بازاڕی نەوت بوژانەوەی بەخۆوەبینی.

وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەدا، لە مانگی ئایاری 2021 تاوەکو مانگی تەموزی 2021، لەچوارچێوەی کۆتاییهێنانی پلە بە پلەی ئەو کەمکردنەوەیە بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەموزدا ئەو وڵاتانە کۆببنەوە.

یەکێک لە سەرچاوەکانی ناو گفتوگۆکانی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس ڕایگەیاند، “ئەگەری زۆرە بەشێوەیەکی پلەبەندی لەمانگی ئابەوە بەرهەمهێنان زیادبکەن، بەڵام ئەمە بڕیاری کۆتایی لێنەدراوە و لەو بەروارەشەوە بڕێکی دیاریکراو لە بەرهەمهێنانی نەوت دیاریناکرێت”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە کەرت نەوتی ڕوسیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “بەرهەمهێنەرانی نەوتی ڕوسیا پێیانوایە مانگی ئابی 2021 کاتێکی گونجاوە بۆ هەڵگرتنی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرهەمی ئەمریکا جێگیرنییە، ئەمەش پاڵپشتییەکی دیکەیە بۆ هەڵگرتنی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند، لەگەڵ بڕیاری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ زیادکردنی بەرهەم لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەسەوە جارێکی دیکە نەرخی نەوت دابەزی.

بابەتی پێشتر

میلان جاوی بڕیوەتە سیبایۆس و زەیاش

بابەتی دواتر

مباپێ بەردەوام نابێت و پاریس بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share