قوباد تاڵەبانی: تاوانبارانی رووداوەكەی مێردین رووبەڕووی سزا بکرێنەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم هاوخەمی لەبارەی كوشتنی ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێم لە مێردین دەردەبرێت و داوادەكات تاوانباران دەستگیربكرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، هاوخەمی قوڵی خۆم بۆ خانەوادە و کەسوکاری ئەو چوار هاونیشتمانییەی دەڤەری بادینان دەردەبڕم کە شەوی رابردوو لە پارێزگای مێردین بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران.

قوباد تاڵەبانی داواش لە حکومەتی تورکیا دەكات بە زووترین کات راستیی رووداوەکه بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان و تورکیا ئاشکرابکات و تاوانباران دەستگیربکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچكەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە رووداوێكدا پێنج ئەندامی خێزانێكی خەڵكی دهۆك بە فیشەك كوژران.

دواتر میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، چەند كەسێك بەتۆمەتی رووداوەكە دەستگیركراون بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆكار و پاڵنەرەكەیەوە ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

دوایین برینداری رووداوەکەی مێردین گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مووچەی مانگانە بە ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دوكان خنكا

كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا. ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان…
Total
0
Share