دوای حكومەت یەكێتی هەوڵەكانی دەستپێدەكات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی كورد و یەكێتییە و دوای یەكلاكردنەوەی بابەتی سەرۆك كۆمار و كابینەی حكومەت لە پەرلەمانەوە كار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكەین”.

سەباح عەلی حەبیب پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی كوردە و یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە بۆ كورد و یەكێتی و ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین ئەو پۆستە وەربگرینەوە و بەركەوتەی یەكێتییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بەهۆی دواكەوتنی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر نەكراوە، بەڵام دوای یەكلاكردنەوەی ئەو پرسانە لە پەرلەمانەوە هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەستپێدەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نییە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت،”ئەو پزیشكەی دەستدرێژی كردووەتە سەر پێنج كچ ئەو پزیشكە نییە كە…
Total
0
Share