مووچەی مانگانە بە ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگانە بۆ ژنانی ئێزدیی رزگاربووانی دەستی داعش.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای هەوڵەكانی بۆ جێگیرکردنی بڕی 25 ملیار دینار لە بڕگەی (2)ی خشتەی (ب)ی یاسای ئاسایشی خۆراک بە مەبەستی تەمویلکردنی یاسای ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش ژمارە 8ی ساڵی 2021 و بەدواداچوونەكانی بۆ جێبەجێكردنی، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێیڕاگەیاندووە كە وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە تەمویلکردنی بڕی زیاتر لە 16 ملیار و نیو دینار لە کۆی پارەی تەرخانکراوی ئەو بڕگەیەی یاساکە، بۆ خەرجکردنی مینحەی مانگانەی شەش مانگی ساڵی 2022 بۆ ئەو ژنانەی ناویان لە بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو تۆمارکراوە.

دەشڵێت، “ئەم مینحەیە بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوامی دەبێت لەدوای سەردانیکردنی وەزارەتی دارایی و وەرگرتنی رەزامەندیی وەزیری دارایی بۆ دیاریکردنی تەرخانکراوی دارایی ساڵانە لە بودجەی گشتیی ساڵی 2023 و ساڵانی دواتری حکومەتی فیدراڵ”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: تاوانبارانی رووداوەكەی مێردین رووبەڕووی سزا بکرێنەوە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەک پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share