ئیسلام کەشانی بە كەفالەت ئازادکرا

دوای تێپەڕبوونی دوو رۆژ بەسەر دەستگیركردنیدا، ئیسلام كەشانی ئازادكرا.

ئیسلام کەشانی، بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی سپێدەی یەکگرتووی ئیسلامی لە زاخۆ و كادری ئەو حزبە، پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی زاخۆوە دەستگیركرا و، بەیانیی ئەمڕۆ بە كەفالەت ئازادكرا.

دوێنێ ئاسایشی زاخۆ لە روونکردنەوەیەکدا هۆكاری دەستگیركردنەكەی بۆ بوونی پەیوەندی بە پەكەكە-وە گەڕاندەوە.

لەسەر دەستگیركردنەكە کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) کە بارەگاكەی لە نیویۆركە لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی کورد دەستبەجێ و بەبێ مەرج، رۆژنامەنووس ئیسلام کەشانی ئازادبکەن و هۆکاری دەستگیرکردنی و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ئاشکرابکەن.

راشیگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتی كەناڵی سپێدە هێزەكانی ئاسایش لە زاخۆ ئیسلام کەشانی پێشکەشکار و بەرپرسی ئۆفیسی ناوخۆیی تەلەفزیۆنی سپێدەیان لە ماڵەکەی خۆی لە زاخۆ دەستگیرکرد. كۆمیتەكە دەشڵێت، “دەسەڵاتداران فەرمانی دەستگیرکردنی کەشانی-یان پێشکەشنەکرد و، دوای چەند کاتژمێرێکیش لە دەستبەسەرکردنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی. تا رۆژی هەینی لە دەستبەسەری ئاسایشدا ماوەتەوە”.

رۆژێک پێش دەستگیرکردنی، لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا، كەشانی رەخنەی لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی پرسی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە گرت، هەروەها باسی لە خراپی بارودۆخی ژیانی هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان كرد، وەك ئەوەی CPJ دەیڵێت.

شەریف مەنسور، رێکخەری بەرنامەی CPJ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە واشنتۆن دی سی وتی:، “دەبێت دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق دەستبەجێ رۆژنامەنووس ئیسلام کەشانی ئازادبکەن و دڵنیابن لەوەی کە رۆژنامەنووسان لە تۆڵەی کارەکانیان دەستگیرنەکرێن و، رێگەیان پێبدەن بە ئازادی پرسەکانی بەرژەوەندیی گشتی رووماڵ بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە دراوە

سەردانە چاوەڕواننەكراوەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد كە وابڕیارە سبەینێ ئەنجامی بدات لە كاتێكدايە كە بافڵ جەلال…
Total
0
Share