دوایین برینداری رووداوەکەی مێردین گیانیلەدەستدا

کەمێک بەر لە ئێستا یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوەکەی مێردینی باکووری کوردستان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ لە مێردینی باکووری کوردستان هێرش کرایە سەر پێنج هاوڵاتیی شاری دهۆک کە چووبوونە باکووری کوردستان، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە گوللـە بەسەریانەوە نرابوو.

یەکێک لە بریندارەکانیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەو بریندارەی گیانیلەدەستداوە ناوی ئەحمەد جەلالەدینە و خەڵکی شاری دهۆکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەڵەبجە: بەڵێندراوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.…
Total
0
Share