دادگای بەریتانیا ڕێگەدەدات دامەزرێنەری ویكیلیكس ڕادەستی ئەمریكا بكرێتەوە

دادگای بەریتانیا ڕێگە بە حكومەتی وڵاتەكەی دەدات جولیان ئەسانج دامەزرێنەری ویكیلیكس ڕادەستی ئەمریكا بكاتەوە، بەوەش مەترسی لەسەر ئەسانج زیاتردەبێت.

ئەمڕۆ هەینی دادگای تێهەڵچوونەوەی لەندەن، ئەو بڕیارەی پێشتری دادگای هەڵوەشاندەوە كە ڕێگە بە حكومەت نەدرێت جولیان ئەسانج ڕادەستی ئەمریكا بكاتەوە، بەپێی بڕیارە نوێیەكە، حكومەتی بەریتانیا دەسەڵاتی ئەوەی پێدرا ئەسانج ڕادەستی واشنتن بكاتەوە.

بڕیارەكەی ئەمڕۆ ناڕەزایی پارێزەرانی ئەسانجی لێكەوتەوە و دەڵێن، ئەو بڕیارە مەترسیدارە، چونكە مەترسی خۆكوشتنی جولیان ئەسانج زیاددەكات و پێدەچێت لەكاتی ڕادەستكردنەوەی بە ئەمریكا كارێكی لەو جۆرە بكات.

جولیان ئەسانج ڕۆژنامەنووس و چالاكوان و پرۆگرامەرێكی ئوسترالییە و ئێستا تەمەنی 50 ساڵە، لە ساڵی 2010ـەوە ئەمریكا بەدوایەوەیەتی، چونكە ماڵپەڕی ویكیلیكسی دامەزراند و زیاتر لە 700 هەزار بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوكردەوە كە پەیوەستبوون بە چالاكی و كارە سەربازی و دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە جیهان و بەتایبەت لە عێراق و ئەفغانستان.

دواتر ئەسانج هەڵات و پەنایبردەبەر باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن و ماوەی حەوت ساڵ لەوێ مایەوە.

سەرەتای ئەم ساڵ دادگای بەریتانیا داوایەكی ئەمریكای بۆ ڕادەستكردنی جولیان ئەسانج ڕەتكردەوە، پاساوەكەی ئەوەبوو كە ترسی هەیە لەئەگەری ڕادەستكردنیدا جولیان خۆی بكوژێت، بەڵام دوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەكەی پێشوو دەسەڵات درا بە حكومەتی بەریتانیا جولیان ڕادەستبكاتەوە، هێشتاش دیارنییە حكومەت ئەو كارە دەكات یاخود نا.

بابەتی پێشتر

عێراق تا ساڵی 2023 چوار سەد ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز زیاددەکات

بابەتی دواتر

کازمی: چاوپۆشی لەو کەسانە ناکەین ئاڵۆزی بۆ ئاسایشی هاوڵاتییان دروستدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە. بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی…
Total
0
Share