بەهۆى رووداوێکەوە لەسەر بەلەمێکى کۆچبەران لە سنوورى نێوان فەرەنسا و بەریتانیا دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
بەلەمەکە بە نزیکەى 80 کۆچبەرەوە لە گڕاڤلاینزی باکووری فەرەنسا بەڕێکەوتووە و، بەپێى راگەیەندراوى پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا لە ئاوەکانى نێوان هەردوو وڵات تەرمى دوو کۆچبەر و 10 کەسى بە زیندویی بەجێهێشتووە.
راشیگەیاند، بەلەمێکی هێزی دەریایی فەرەنسا بەمەبەستی پەیوەندیکردن لەگەڵ بەلەمەکەدا بەرێکەوت تاوەکو ئەو دوو تەرمە و 10 کەسەکە، کە پێویستیان بە یارمەتی هەبوو، رزگاریان بکات.
هەموو ئەو کۆچبەرانەی لەناو بەلەمەکەدا رزگارکران گواسترانەوە بۆ شاری کاڵاس، ئەو کۆچبەرانەی دیکەش کە لە بەلەمەکەدا مانەوە لەژێر چاودێریی هێزی دەریایی فەرەنسا بەردەوام بوون لە گەشتەکەیان بەرەو ئاوەکانی بەریتانیا و لە شاری دۆڤەر سەرجەمیان لەلایەن هێزی سنووری بەریتانیاوە دابەزێندراون و چاودێری دەکرێن.
تائێستا نەزانراوە ئەو دوو کۆچبەرەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی پاڵەپەستۆ بووە یاخود هۆکاری مردنەکەیان چییە؟ پۆلیسی فەرەنسا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.