خێزانێکی ئەمریکی گوگڵ بە کوشتنی ئەندامێکیان تۆمەتبار دەکەن

خێزانی پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای گوگڵ تۆمارکرد بەهۆی کەمتەرخەمیەوە و ڕایگەیاندووە، “کۆمپانیاکە بووەتە هۆی گیانلەدەستانی مێردەکەی”.

فیلیپ پاکسۆن کە پیشەی نوێنەری فرۆشتن بووە و باوکی دوو کچە، لە 30ی ئەیلولی 2022 دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی رێنمایی هەڵەی نەخشەی گوگڵەوە لە پردێکەوە کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا، خێزانەکەی سکاڵایەکی یاساییان لە دادگای باڵای ویلایەتی ویک کاونتی تۆمار کرد.

ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی کچەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە کاتێک نەخشەی گووگڵ ئاڕاستەی کرد کە پردەکە ببڕێت، کە نۆ ساڵ لەمەوبەر رووخاوە و تا ئێستا چاک نەکراوەتەوە.

هاوسەرەکەی ئەو پیاوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوو کچەکەم پرسیار دەکەن کە باوکیان چۆن و بۆچی مردووە، منیش نازانم چۆن وەڵامییان بدەمەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەم بابەتە تێبگەن”.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسێک لە ساڵانێکی زۆر پێش مردنی فیلیپ پاکسۆن هەواڵی رووخانی پردەکەیان بە نەخشەی گوگڵ داوە و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە کە زانیارییەکانی ڕێگاکە نوێ بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە پەیڕەودەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی ڕوسیا: وانه‌ی پێویست له‌ ئه‌فغانستان فێربووین و ناچینه‌ ململانێی ئه‌و وڵاته‌وه‌

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریی بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێت بچێته‌ “ململانێی هه‌مووان له‌دژی هه‌مووان”ـه‌وه‌.…
Total
0
Share