هۆشدارییەکی پزیشکی بۆ ژنان.. کەرەستەکانی ئارایشتگاکان تووشی شێرپەنجەت دەکەن

تیشکی سەروو بنەوشەیی بەوە ناسراوە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست و زیان بە DNA دەگەیەنێت، ژمارەیەک توێژینەوەش دەریانخستووە کە ئەو ئامێرانەی بۆ نینۆک و دەستەکان بەکاردەهێنرێت لە ئارایشتگاکاندا هۆکاری شێرپەنجەن و پارێزراو نین.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیای سان دیێگۆ و زانکۆی پیتسبۆرگ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، بەڵگەی ئەو زیانانە ئاشکرا دەکات کە سەرچاوەی تیشکی بەکارهێنراو لەم ئامێرانەدا ڕەنگە بیگەیەنێتە دەستەکانمان.

تیشکی بەکارهێنراو بۆ وشککردنەوەی بۆیەی نینۆک بە ئاسانی دەچێتە ناو پێستەوە و ئەنجامێکی ڕوون نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.

نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە لودمیل ئەلێکساندەرڤ دەڵێت، “تا ئێستا هیچ تێگەیشتنێکی گەردیلەیی نەبووە کە ئەم ئامێرانە چی بەسەر خانەکانی مرۆڤدا دەهێنن، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تیشکی سەروو بنەوشەیی لە وشککەرەوەی نینۆکەوە دەتوانێت زیان بە DNAی خانەکانی مرۆڤ بگەیەنێت”.

کاتێک نمونەی خانەکانی مرۆڤ لەناو وشککەرەوەی بۆیەی نینۆکدا بۆ ماوەی دوو دانیشتنی 20 خولەکی دانرا، نزیکەی لەسەدا 20 بۆ 30ی خانەکان لەناوچوون.

ئەو خانانەی کە ماونەتەوە نیشانەکانی تێکچوونی DNA و گۆڕانکاری پەیوەست بە شێرپەنجەی پێستیان تێدا دەرکەوتووە.

لە کاتێکدا ئەم دۆزینەوانە بەڵگەی ڕاستەوخۆ لەسەر زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە نادەن، بەڵام ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاستێکی بەرچاو لە مەترسییەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share