فڕۆکەیەک بەهۆی حاڵەتێکی لەناکاوەوە لە ئیسپانیا دەنیشێتەوە و سەرنشینەکانی هەڵدێن

فڕۆکەخانەی ئیل پرات لە بەرشەلۆنە رووداوێکی نامۆ تێیدا روویدا کاتێک فڕۆکەیەک بەهۆی حاڵەتێکی تەندروستیی لەناکاوەوە نیشتەوە بەڵام سەرنشینەکانی هەڵاتن.

حکومەتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە مەغریبەوە بەرەو تورکیا رۆیشتووە، لە کاتی گەشتەکەدا تیمی فڕۆکەکە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی تەندروستیی لەناکاو، بۆیە بە ناچاری لە بەرشەلۆنە نیشتووەتەوە.

سەرنشینانی فڕۆکەکە تیمی فڕۆکەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە ژنێکی دووگیان دۆخی تەندروستیی تێکچووە، دوای ئەوەی فڕۆکەکە بە ناچاری لە بەرشەلۆنە نیشتووەتەوە 28 لە سەرنشینەکان هەڵاتووون بەمەبەستی مانەوە لەو وڵاتە.

دواتر دەرکەوتووە کە هیچ حاڵەتێکی کتوپڕ لەو ژنەدا نییە و تەندروستیی جێگیرە، ئەوەیان تەنها وەکو فێڵێک بەکارهێناوە بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەکە و هەڵاتنیان، لە ئەنجامدا 28 سەرنشین هەڵاتوون.

پۆلیسی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، کە توانیویانە 14 کەسیان دەستگیربکەنەوە، بەڵام ئەوانی دیکە تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشدا بە هەمانشێوە دوای ئەوەی فێڵ لە فڕۆکەیەک دەکرێت و بە پەلە لە مایۆرکا دەنیشێتەوە 24 سەرنشین هەڵدێن، لەوکاتەدا 12یان دەستگیردەکرێن.

بابەتی پێشتر

خۆڵ و خاشاك تەنگی بە كەركوك هەڵچنیووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share