بە ڤیدیۆ.. هۆتێلێكی “ئەتۆمی” 5 هەزار كەس دەگرێت و دەتوانێت چەندین ساڵ بفڕێت

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دیزاینێک بۆ هۆتێلێکی فڕیوی قەشەنگ لە ئایندەدا نیشاندەدات بەجۆرێك جێگەی پێنج هەزار کەسی تیادەبێتەوە، بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات و دەتوانێت چەندین ساڵ لە ئاسماندا بمێنێتەوە.

دیزاینەکە قەبارەی هۆتێلە گەورەکەی “سکای کروز” ئاشکرادەکات، کە 20 بزوێنەری ئەتۆمی دەبێت، بە لێخوڕین و ئاراستەكردنی لەڕێی سیستمی زیرەكی دەستكردەوە، هەروەها تاوەری کۆنترۆڵکردنی تایبەتی خۆی هەیە کە سەرنشینان دەتوانن دیمەنی سەرسوڕهێنەری سەروو هەورەكان ببینن.

بیرۆکە و دیزاینی هۆتێلەكە دەگەڕێتەوە بۆ تۆنی هۆڵمستن، ڤیدیۆکەش لەلایەن هاشم ئەلغەیلی پەیامنێری زانستی و دەرهێنەرەوە جێبەجێكراوە.

دیزاینەرەکان پێیانوایە “بەهۆی وزەی ئەتۆمیەوە، سوتەمەنی هۆتێلەکە هەرگیز تەواو نابێت و دەتوانێت چەندین ساڵ لە ئاسماندا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی هەرگیز لەسەر زەوی بنیشێتەوە”.

https://youtu.be/jWJC1szRz1w

ئەم دیزاینە وەک شوێنی پشوودان و کاتبەسەربردن پێشكەشكراوە، بۆیە تیایدا تیشک خراوەتەسەر چەندین باڕ، چێشتخانە، مەلەوانگە، سەکۆی بینین، سینەما، شانۆ و هۆڵی یاری.

دیزاینەرەکان بانگەشەی ئەوەشدەکەن کە سەرنشین و پێداویستییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بازرگانی یان تایبەتەوە دەتوانرێت بۆ هۆتێلەکە ببرێن و بگەڕێندرێنەوە و، فڕۆكەكان دەتوانن لە شوێنە دیاریکراوەکاندا بنیشنەوە.

جگە لەوەش ڤیدیۆکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو سیستمە زیرەکەی فڕۆکەکە لێدەخوڕێت ڕێگری لەهەر تێکچوونێک دەکات کە ڕەنگە لە بۆشایی ئاسمان ڕووبەڕووی ببێتەوە.

بەڵام زۆرێک لە چاودێران کە بۆچوونی زانستیی جێی متمانەیان هەیە، ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیەیان ڕەتکردەوە، بەهۆی ئەوەی یاساکانی فیزیای بە جددی لەبەرچاونەگرتووە، هەروەها پێكهاتەیەكی وا گەورە پێویستی بە توانای چاككردنەوەی گەورە هەیە.

بابەتی پێشتر

330 مێگاواتی دیکە بۆ كارەبای هەرێم زیادبوون

بابەتی دواتر

سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share