یەكێكیان مایكڵ جاكسۆنە.. تویتەر “نیشانە شینەكە” بۆ مردووان دەگەڕێنێتەوە

تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، تایبەتمەندێتیی بەخشینی “ڤێریفای” كە بە نیشانە شینەكە ناسراوە، دەگەڕێنێتەوە بۆ هەژماری ئەو كەسانەی لە ژیاندا نەماون.

بەپێی ماڵپەڕی “theverge”، بڕیارەكەی كارگێڕیی تویتەر خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا ئێستا چەندین كەسایەتیی ناودار، بە تایبەت ئەوانەی هەواداری زۆریان هەن، ئەو تایبەتمەندێتییە بۆ هەژمارەكانیان گەڕێندراوەتەوە.

دوو لەو كەسایەتییانەی تایبەتمەندێتیی “ڤێریفای” گەڕێندراوەتەوە بۆ هەژمارەكانیان، مایكڵ جاكسۆن گۆرانیبێژی كۆچكردووی ئەمریكییە، هەروەها كۆبی بریانت یاریزانی ئەمریكیی تۆپی باسكە.

ئەم بڕیارەی تویتەر دوای ئەوە دێت، رۆژی 20 ئەم مانگە ئیلۆن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری تویتەر، تایبەتمەندێتیی “ڤێریفای”ـی هەژماری بەشداربووانی تۆڕەكەی لابرد و بەدەستهێنانەوەی ئەو تایبەتمەندێتییەی كرد بە پارە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ بۆ چۆنێتیی چەکهەڵگرتن ئاراستەی خەڵک و حزبەکان دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی عێراقییەکان سودان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share