سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن.
سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25 بەرامبەر عوممان ئەنجامدەدات، لە هەمان کاتدا یارییەکانی قۆناغی (16)ی جامی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن و یانەکانی ئاتالانتا، لازیۆ، یوڤانتۆس یاریدەکەن.
کاتژمێر (8:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی لە نێوان بژاردەیەک لە یاریزانانی یانەکانی نەسڕ و هیلالی سعوودی و یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجامدەدرێت.
لەو یارییەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتن و سەرتیپی یاریزانانی خولی سعوودیە دەبێت، ڕووبەڕووی مێسی و نێیمار و مباپێ دەبنەوە.
درەنگانێکی شەو، یانەی مانچستەر سیتی یاریی هەفتەی دواخراوی (7)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر تۆتنهام دەکات، هەروەها یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید یارییەکانی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدەن.
لەسەر ئاستی کچان، کلاسیکۆی سوپەر لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید سازدەکرێت.
جامی کەنداو (یاریی کۆتایی)
عێراق – عوممان (7:00)
جامی ئیتاڵیا (قۆناغی 16)
ئاتالانتا – سپیزیا (5:00)
لازیۆ – بۆلۆنیا (8:00)
یوڤانتۆس – مۆنزا (11:00)
یاریی دۆستانە
ئەستێرەکانی نەسڕ و هیلال – پاریس سان جێرمان (8:00)
خولی ئینگلیزی (هەفتەی 7 – دواخراو)
مانچستەر سیتی – تۆتنهام (11:00)
جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی 16)
ئەتلەتیکۆ سێوتا – بەرشلۆنە (10:00)
ڤیاڕیاڵ – ڕیاڵ مەدرید (11:00)