کاساس: هەنگاوێکمان ماوە

خیسۆز کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە، کە گەیشتن بە یاری کۆتایی “کەنداوی 25” خەونە و هاتووەتە دی، لە ئێستاشدا هەنگاوێکیان ماوە بۆ تۆمارکردنی مێژوو.

بەر لە یاریی کۆتایی جامی کەنداو، ڕاهێنەری عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، “ڕکابەرەکەمان بەهێزە و پێشتریش لە قۆناغی یەکەمدا ڕووبەڕووی بووینەتەوە، یاریی نێوانمان داخراو و چانسەکان کەم بوون، بەڵام لە یاریی کۆتاییدا هەوڵدەدەین بە چەند ڕێگایەک مەترسی لەسەریان دروستبکەین، سەرسامیان دەکەین.”

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردەی عوممان بەهۆی کارکردنی لەگەڵ هەمان ڕاهێنەر هەڵبژاردەیەکی سەقامگیرە، هیوای خواست یاریی نێوانیان نەگاتە لێدانی یەکلاکەرەوە.

کاساس لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ یاریزانێکی پێکراوی نییە، جگە لە هەندێک یاریزان کە تووشی ئەنفلوەنزا بوون.

بابەتی پێشتر

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەک: چیرۆکی ڕیاڵ و مباپێ بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share