بەبێ نێیمار و دی ماریا.. پۆچتینۆ بەرامبەر بارسا سێ بژاردەی تاکتیکی لە بەردەستدایە

پۆچتینۆ بەرانبەر بەرشلۆنە سێ بژاردەی تاکتیکی لەبەردەستدایە

بەهۆی پێکانی نێیمار دا سیلڤا و ئەنخێل دی ماریاوە، یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر بەرشلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووچاری ئاستەنگی تاکتیکی دەبێت.

دی ماریا لە ڕوبەڕوبوونەوەی مارسیلیا و نێیمار لە ڕوبەڕووونەوەی کان دووچاری پێکانی ماسولکەیی هاتن، وادەی چارەسەر و حەوانەوەیان ماوەی مانگێک دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا ناتوانن بەشداری یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.

بەپێی خوێندنەوەی شارەزایانی بواری شیکاری و ڕاهێنان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ تاقیکردنەوەیەکی گەورە ئەنجامدەدات، ئەگەر قورسترینی وەرزی 2020/2021 نەبێت.

ڕاهێنەرەکە تەنها سێ چارەسەری تاکتیکی لەبەردەمدایە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

(4-3-3) وەک سەرەتا

لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی سەرەتای پۆچتینۆ لە پاریس بەبێ نێیمار ناچاربوو بە شێوە پلانی 4-3-3 یاریبکات، بە توندوتۆڵکردنەوەی ناوەندی یاریگا قەرەبووی ئامادەنەبوونی ئەستێرەکەی سیلیساوی کردەوە.

بەپێی ئەم پلانە، ماورۆ ئیکاردی و مۆیس کین هاوشانی مباپێ لە هێڵی پێشەوە بەشداریدەکەن، هەروەها یاریکردن بە گایا و دانێلۆ و هێرێرا هاوشانی ڤیراتی و پاریدێس باشترین هاوسەنگی لەنێوان بەرگریکردن و هێرشبردن دروستدەکات.

بە دووریش نازانرێت بەهۆی بەهێزی هێڵی ناوەندی بەرشلۆنەوە (دی یۆنگ و بۆسکێتس و پێدری)، پۆچتینۆ سارابیا بەگەڕبخات کە لەڕووی هێرشبەرییەوە باشترە لەوانی دیکە.

(4-2-3-1)، بەڵام کێشە

بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم پلانە بۆ کۆکردنەوەی چوار بەرگریکارە ناودارەکە بەکاردەخرێت، لەهەمان کاتدا بەپێی پێویستی دەتوانن شێوە یاریکردنیان بۆ (4-3-3) بگۆڕن.

پۆچتینۆ لە ئەگەری بەکارهێنانی ئەم پلانەدا دەبێت ڤیراتی وەک ڕەخسێنەری گۆڵ بەکاربخات و ڕافینها لە ناوەندی یاریگا یاری پێبکات، هەروەها یاریزانە ئیتاڵیەکە ناچاری ڕاهێنان لە پێگەی ژمارە 10 بکات، کێشەی پلانەکە لەوەدایە هەریەک لە ڤیراتی و مباپێ دەبێت وزەی زیاتر بەگەڕبخەن، هەرچەندە ئەم پلانە لە پێشوودا وەک خۆی و بەڕێژەی سەرکەوتوویی لەسەدا سەد جێبەجێنەکراوە.

 (4-4-2) سەرکێشی

دەکرێت پۆچتینۆ سەرکێشی بە پلانی 4-4-2وە بکات، چونکە پێشتر بەرامبەر لۆریان بەم شێوازە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلانەکە یەکێکە لە بژاردەکان.

بەپێی خشتەی 4-4-2 دراکسلەر و سارابیا بەشدارییان پێدەکرێت، بە ناچاریەوە لە گڕوتینی هێڵی هێرشبەری کەمدەکرێتەوە و تەنها مۆیس کین بەشداردەبێت لەگەڵ مباپێ، لە هێڵی ناوەندیشدا ڤیراتی وەک پچڕێنەری تۆپ یاریدەکات، بە شێوەیەکی گشتی ئەم بژاردە تاکتیکیە بۆ پۆچتینۆ قورسە و بەدوور دەزانرێت بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ئازولگرانا جێبەجێیبکات.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌ی یوروپا لیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌ کێبڕکێی یانه‌ ئه‌وروپیه‌کان له‌ گه‌ڕی چواره‌می‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی‌ یوروپا لیگ ده‌ستپێده‌کات و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share