وزەی نێودەوڵەتی: لە 2023دا خواست لەسەر وزە بەرزدەبێتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینی دەکات هەڵگرتنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید19 لە چین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی جیهانی لەمساڵدا بۆ ئاستێکی پێوانەیی نوێ.

ئاژانسەکە کە بنکەکەی لە پاریسە، لە راپۆرتی مانگانەی نەوتیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوو هۆکاری گرنگ بۆ چاوەڕوانییەکانی بەرزبوونەوەی بازاڕی نەوت لە ساڵی 2023دا هەن بریتین لە روسیا وچین”.

ئاژانسەکە کە بنکەکەی لە پاریسە، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوت لەمساڵدا بە بڕی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە بۆ یەک ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە کۆی خواست بە تێکڕا 101.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.

هەروەها پێشبینییەکانی بۆ خواست لەسەر نەوتی چین بە بڕی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە بۆ 15.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادبوونی بەهێزی خواست لەسەر سووتەمەنی فڕۆکە لەگەڵ بوژانەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نزیکەی نیوەی بەرزبوونەوەی پێشبینیکراوی خواست لەسەر نەوت لەمساڵدا پێکدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share