دانی کارڤاخال چووە ڕیزی ئەو یاریزانانەى بەهۆی پێکانەوە لە ڕیزەکانی یانەى ڕیاڵ مەدرید دووردەکەونەوە.
پێشتر بەهۆی پێکانەوە هەریەک لە یاریزانان ڤاسکێز و چوامینی و ئالابا نەیانتوانی بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا بکەن.
دواى ئەو یارییەش کارڤاخال توشی پێکان هات و ئەویش ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
سەرباری ئەو پێکانانە، بەڵام پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بەنیازی ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ نییە.