تین هاگ چۆن هاوکاری ماگوایەری کردووە؟

ئیریک تین هاگ ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دەڵێت چەندین ڤیدیۆم پیشانی ماگوایەر داوە بۆ ئەوەى شێوازی یاریکردنی خۆی بگۆڕێت.

تین هاگ دەڵێت ماگوایەر بەرگریکارێکی بەتوانا و لێهاتووە و مەهارەیەکی زۆری هەیە، بەلام نەیتوانیوە سودی لێ ببینێت.

ئاماژەى بەوەشدا کە بۆ ئەوەى چارەسەری کێشەکانی بکات، چەندین دانیشتنی دوانیان کردووە تا باشتر دەرکەوێت لە یاریگادا.

لەبارەى گارناچۆی ئەرجەنتینیشەوە، تین هاگ باسی لەوە کرد کە پێش یارییەکەی وێستهام پێیوتوە تۆ توانیوتە وەک یاریزانی یەدەگ کاریگەری دروستبکەیت، بەڵام کاتی ئەوەیە وەک یاریزانی سەرەکیش بونی خۆت بسەلمێنیت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە حەوت تۆن تەماتەی ئێرانی لەناوبرا

بابەتی دواتر

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share