سەرۆکی فەخریی بایرن: ڕەنگە یاریزانان بە پارە بخنکێن

ئولی هۆنێس، سەرۆکی پێشووی بایرن میونشن کە لە ئێستادا سەرۆکی فەخرییە، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بێبەرامبەرەکانەوە دەدوێت، ڕەخنەی توندیش ئاڕاستەی یاریزانەکان دەکات بەهۆی داواکارییان بۆ پاداشت و پارەی زیاتر.

هۆنێس دەڵێت، “ئەوەی لەگەڵ سێرج گنابری ڕوودەدات هەمان ئەو بارودۆخەیە کە لەگەڵ نیکلاس سولی ڕوویدا، گرێبەستێکی نایابی لە بایرنەوە پێشکەشکراوە و دەبێت بڕیاری لەبارەوە بدات، میدیاکان شێتم دەکەن کاتێک باسی گواستنەوە بێبەرامبەرەکان دەکەن، دەیانەوێت چی بکەن؟ ئایا پێویستە یاریزانان بە پارە پڕ بکەیت بۆ ئەوەی بە بەڵێ وەڵام بداتەوە؟ ڕەنگە بە پارە بخنکێن.”

گرێبەستی دووان لە یاریزانە گرنگەکانی بایرن کە پێکهاتوون لە نیکلاس سولی و سێرج گنابری لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، بۆ نوێکردنەوەیان چەندین ئۆفەریان پێشکەشکراوە، بەڵام داوای پاداشتی زیاتریان کردووە و سولی ڕوویکردووەتە بوروسیا دۆرتمۆند، بەڵام هێشتا بابەتی گنابری یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ لە کەرەنتینەوە پەیامی گەیاندە یاریزانانی یونایتد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەڕێگەی برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانییەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد کردووە. ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share