کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە هەولێر دەکەوێتەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتەکار.

لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ” لە قۆناغی یەکەمدا کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆماردەکات، لە شەقامی 120مەتریی هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار”.

ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بۆئەوەی لە سزاکانی دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی 120مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لە هەموو 120 مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:

یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات، هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی…
Total
0
Share