ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی پارێزگا و پۆستە ئیدارییەکان بدرێت.

لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، “لەدوای دەنگدان بە بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، دەنگ لەسەر گواستنەوەی سنووری گوندی هەوارەلارانی سەر بە ناحیەی رزگای لە ئیدارەی گەرمیان دەدرێت”.

بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر فراوانکرردنی سنووری گوندی دەمرکانی سەر بە ناحیەی تانجەرۆ بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share