بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێکدا لە شاری بەغداد خێزانێكی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی کازمییەی بەغداد ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دایک و باوکێک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە لە گەرمکەرەوە ماڵەکەیاندا، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”.

ئاشکراشیانکرد، “پیاوی ماڵەکە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: مەرج نییە دانانی سزای زیندانی بۆ هەر كەسێك كە سەربازیی زۆرەملێ نەكات تێپەڕێندرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی لە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ باسی لێوەدەكرێت مەرج…
Total
0
Share