باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باس لە كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی دەكات

ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند، “كاری قۆناغی داهاتووی ئەمریكا لە عێراق-دا، كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازەكانییەتی.”

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد لە ڕاگەیاندراوێكدا وتی، “بۆ هێنانەئارای دەرفەتی سەقامگیری و گەشەكردنی ناوچە ڕزگاركراوەكانی عێراق، دەبێت فشارەكان لەسەر پاشماوەكانی داعش بەردەوامبن.”

ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرایكرد كە بەرەو قۆناغی داهاتووی ئەركەكانیان لە عێراق دەچن، لەو قۆناغەشدا ئیدارەی ئەمریكا بوونی سەربازیی خۆی لە عێراق كەمدەكاتەوە، بەڵام پابەندییەكانی واشنتۆن بەرامبەر بە عێراق لەچوارچێوەی جەنگی دژ بە داعش بەردەوام دەبن.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ژمارەی سەربازەكانی لە عێراق كەمدەكاتەوە بۆ سێ هەزار سەرباز.”

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی ڕێككەوتنی كوردستان و بەغداد تاووتوێدەكەن

بابەتی دواتر

ئەو چالاکوانە ئێرانییەی لە عێراق دەستگیرکرا بەیانی ئەمڕۆ لە سێدارەدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون…
Total
0
Share