ئەو چالاکوانە ئێرانییەی لە عێراق دەستگیرکرا بەیانی ئەمڕۆ لە سێدارەدرا

ساڵی ڕابردوو کاتێک ڕۆحوڵازەم بە گەشتێک سەردانی عێراقیکرد ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا و پاش چەند ڕۆژێک درایەوە ڕەوانەی ئێران کرایەوە، ئەمە وتەی سەرچاوە عێراقییەکانە بۆ بی بی سی.

ڕوحوڵازەم، چالاکێکی سیاسی ئێرانی بوو، پەنابەری سیاسی بوو لە وڵاتی فەرەنسا و خاوەنی گروپێک بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلگرام بەناوی ئامەد نیوز و چالاکی ئۆپۆزسیۆنی تێدا بڵاودەکرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس نیوز نزیک لە سوپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەم، ڕوحوڵازەم لە سێدارەدراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوە عێراقییەکان بە کەناڵی بی بی سیانداوە، دەستگیرکردنی ڕوحوڵازەم بەم شێوەیە بووە، کاتێک ڕوحوڵا بۆ کارێک کە دیار نییە چییە لە فەرەنساوە دەگەڕێتەوە فڕۆکەخانەی بەغداد، بەڵام پێش ئەوە زانراوە کە گەشتی عێراق دەکات و وەک داواکراوێکی ئێران لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکراوە، پاشان ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن کە ڕوحوڵا فڕۆکەخانەی بەغدادی جێهێشتوە و لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕێنراوەتەوە ئێران.

ڕوحوڵا زەم کێ بوو؟

ڕوحوڵا زەم، دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 ی ئێران، ماوەیەک دەستگیرکرا و پاشان ئێرانی جێهێشت و گەشتی مالیزیایکرد، دواتر وەک پەنابەری سیاسی لە فەرەنسا مافی مانەوەی بەدەستهێنا.

یەکەم کاری ڕوحوڵا کە دەنگیدایەوە نامەیەک بوو کە بۆ عەلی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ناردبوو، تێدا باسی هەموو ئەو جۆرە ئەشکەنجانە کردبوو کە زیندانی لە زیندانەکانی ئێراندا دەیبینێت.

ڕوحوڵازەم، ماوەی چەند ساڵێکە گروپێکی تێلگرامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلگرام بەناوی ئامەد نیوز (دەنگی خەڵكی) دروستکردبوو و لەوێ چالاکی ئۆپۆزسیۆنی تێدا بڵاودەکرایەوە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باس لە كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی دواتر

ترەمپ: کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو دەستدەکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون. توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی…
Total
0
Share