شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2015 – 2016 خەرجدەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 – 2016 دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ وەزیری بازرگانیی عێراق عثیر داود ئەلغورەیری، پێشوازی لە شاندێکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، گرنگترینیان بریتیبووە لە دانی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015-2016.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “هەردوولا باسیان لە پرسی وەرزی بازاڕکردن کردووە، وەرگرتنی بەرهەمی گەنم بۆ ئەمساڵ، دەستەبەرکردنی باجی جووتیاران و بازرگانەکان، هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک و هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی هەموو کەرتەکان.”

وەزیر ئەلغورەیری لە میانی دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە، “گرنگی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی ئەدای حکومەت، کە لە بەرامبەردا لە کاری کەرتە جیاوازەکاندا ڕەنگ دەداتەوە، و ئەمەش خزمەت دەکات”. هاوڵاتیان.”

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە ماوەیەکی نزیکدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 – 2016 دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە پردێكدا

بابەتی دواتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 149 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئاستێكی پێوانەییە و بەرزترینی دوو ساڵی رابردووە، هۆكارێكیشی پەیوەندیی بە…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردوو بەرزبووەوە، بەچەند هۆكارێكی هاندەر لەوانە سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسینی دژ…
Total
0
Share