بەغداد نزیکەی 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد

ئەمڕۆ دوایین  چەکی شایستەی داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 200 ملیار دینارە.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، “چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان کە  77 ملیار و 374 ملیۆن دیناری سلێمانی و 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار دیناری هەولێر و38  ملیار 963 ملیۆن و 509 هەزار دیناری جوتیارانی دهۆکە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو بڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023، پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە رێگای سایلۆکان بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان”.

 

بابەتی پێشتر

کۆندی پێنج هەفتە دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

لەگەڵ ئەنچیلۆتی هەموان دڵخۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو بەرزبووەتەوە. لە بازاڕی…
Total
0
Share