ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك ئاشكراكرا

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبووەوە و دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكانی هەرێم و عێراق تاوتوێكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share