عێراق سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دادەمەزرێنێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جاری دووەم سەردانی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی کردووە بۆ پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا كە لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دادەمەزرێندرێن.

وتیشی، لەگەڵ مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتیدا کۆبووەتەوە و ناوبراو نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کردووە و ئەوانیش نووسراویان ناردووە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لە بەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ناوەکانی ناردووەتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو دوو توێژە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە لە مانگی داهاتوودا ناوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتیی عێراق و کارەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم، لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكانی دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا تەواودەكرێن.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی منداڵانی بێسەرپەرشت

بابەتی دواتر

کلۆپ چاوەڕوانی وەڵامی شێرەکەی مەغریبە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share