نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی منداڵانی بێسەرپەرشت

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، 14 منداڵی خانەی بێسەرپەرشتان کە تەمەنی یاساییان تەواوکردووە، بڕیاری حکومەت بۆ دامەزراندن دەیانگرێتەوە و ناوەکانیانمان رەوانەی وەزارەت کردووە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو منداڵانەی  لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنی یاساییان تەواوکردووە و پێشتر لە خانەی بێسەرپەرشتان لە سلێمانی ماونەتەوە، ژمارەیان 14 منداڵە و ناوەکانیانمان رەوانەی وەزارەت کردووە بە مەبەستی دامەزراندنیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە وەزارەتەوە داوای بەڵگەنامە و راپۆرتی ژیان و بڕوانامەکەیان کراوە”.

باسیلەوەشکرد، “لایەنی جێبەجێکاری بڕیارەکە وەزارەتیی داراییە، تا 20 ی مانگ هیچ نووسراوێک وەرناگرێت، لەدوای ئەو بەروارەوە ئەکەوێتەوە سەر ئەوان کە چەند بە زوویی رێکارەکانی دامەزراندنەکە تەواو دەکەن”.

 

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی نەمام رواندن لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

عێراق سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share