مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە
لەبارەی گواستنەوەی ڕاژەوەیە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، گواستنەوەی ڕاژە لە نێوان لە چەند وەزارەتێك هەیە كە لە دەسەڵاتی وەزیرەكاندایە، بەڵام گواستنەوەی ڕاژە بۆ چەند وەزارەتێكی دیكە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، گواستنەوەی ڕاژە لە هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ مەدەنییەكان نییە و لە هەمانكاتدا گواستنەوەی ڕاژە بۆ وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، پەروەردە و سامانە سروشتییەكان لە دەسەڵاتی وەزیرەكاندا نییە، بەڵكو دەبێت بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو وەزارەتانەی گواستنەوەی ڕاژە لە نێوانیاندا هەیە، دەبێت بەپێی پلە و پسپۆڕی و ڕەزامەندی وەزارەتەكان گواستنەوەی ڕاژەكە بۆ فەرمانبەران ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share