لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە چێوەی هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام، هەزارن نەمام لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 چێندران.
ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەدارانی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەک ملیۆن نەمام کە لە چێوەى پرۆژەى ئاشتکردنەوەى سلێمانی و لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەرێوەدەچێت، دەستکرا بە رواندنی هەزاران نەمام لەناو بارەگای فەوج و یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی 70.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “بەوپێیەی دار و دارستانەکان پەناگەی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە قۆناغەکانی شۆڕش و خەباتدا و پێشمەرگەش سەرباری ئەرکەکانیان هەمیشە بەشێک بوون لە پرسە گشتییەکان، هەر لەو نێوەندەدا بەدەنگ بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە هاتن و بەشداربوون لەهەڵمەتی سەوزکردن و زیادکردنی رووبەری سەوزایی و بونە بەشێک لەو پلانە ژینگەییە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام بەردەوام دەبێت تا ئامانجە ژینگەییەکەی خۆی دەپێکێت بۆ سەوزکردنی هەموو کوردستان، هەر لەو چێوەیەدا ئەمڕۆ هەڵمەتی چاندنی دەیان هەزار نەماممان دەستپێکرد لەم بارەگایەدا کەهێزە چەکدارەکانی لێوە رادەهێنرێن و ئامادەدەکرێن لەپێناو پاراستنی هەرێمەکەمان”.