د. یاد نەقشبەندی: بە گەواهیدەریی  WHO هیوا باشترین نەخۆشخانەی حكومییە لە عێراق و ناوچەکە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان دەکەن، “بەڵام کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین”.

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا نووسیویەتی، “سەرەڕای ئاستەنگ و جیاوازییەکان، بە گەواهیدەریی  WHO باشترینین لە عێراق و ناوچەکە وەک نەخۆشخانەیەکی حكومی، ئێمە چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان بێجیاوازی دەکەین، بەڵام بەداخەوە کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین”.

‌جەختیشدەكاتەوە كە “هیوا” تاکە نەخۆشخانەیە داتاکانی بەپێی بنەمای راست و سیستمی ئەلکترۆنییە و مەبەست لێی دەرخستنی راستییەکانە بۆ هەموو لایەک، نەک خۆدەرخستن و دەڵێت، “چەقی ئامانج لای ئێمەی پزیشکان و کارمەندانی هیوا خزمەتی نەخۆشە، بۆیە وتوومانە و دەیڵێین نەخۆش بۆ ئێمە سەنتەرە و سەرەڕای جیاوازیکردن و دژایەتی و ئاستەنگەکان، هەموو هەوڵێک دەدەین و داومانە و بەردەوامیش دەبین، کۆڵنادەین تا دەگەینە ئامانج کە خزمەتی زیاتر و زیاترە بە نەخۆشی شێرپەنجە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەنزینەكەی بەغداد بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و نرخەكەشی وەكو پێشوو…
Total
0
Share