بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی %8 ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پرۆژه‌كان بریتین له چاره‌سه‌ركردن و دانانی محاویله بۆ فیده‌ری 144 له‌سه‌رچنار، دانانی محاویله بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌لا داود فیده‌ری 373 تاڤگه ، رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی هێزه‌كانی 70 به‌شی (2) راپه‌رین، دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی خواروو فیده‌ری 73”.
باسیلەوەشکرد، “بڕیارە پرۆژەکان لە ماوەی 60 رۆژدا تەواوبکرێن”.