شەش کەس لە ماڵێکدا بە دەستڕێژی گوللە کوژران

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە رووداوێکدا تەرمی شەش کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە کە بە دەستڕێژی گوللە کوژراون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، “لەناو خانووی کێڵگەیەکەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تەرمی شەش کەس دۆزراونەتەوە کە بە دەستدڕێژی گوللە کوژراون”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لەناو کوژراوەکاندا تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش مانگ هەیە، کەلەسەر باوەشی دایکی کە تەمەنی 17 ساڵان بووە، کوژراون”.

ئاشکراشیانکرد، “ئەو ماڵەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە، هەفتەی رابردوو لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر پشکنینی بۆ کراوە”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share