رێكخراوی یونسكۆ دەڵێت، ساڵی 2022 زۆرترین رۆژنامەنووس كوژراون و رێژەكە 36% زیادیكردووە.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و كەلتوور (یونسكۆ) كە لەبارەی كوژرانی رۆژنامەنووسانەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای ساڵانێك لە پاشەكشەكردنی كوژرانی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری جیهاندا، لە ساڵی 2022ـدا زۆرترین رۆژنامەنووس كوژراون و ژمارەیان 86 رۆژنامەنووس بووە.
یونسكۆ ژمارەكە بە مەترسیدار ناودەبات و رایگەیاندووە، ئامارەكەی ساڵی 2022 بەرزبوونەوەیەكی زۆرە لە ژمارەكاندا، بەو پێیەی ساڵی پێشتر 55 رۆژنامەنووس كوژرابوون.
لەبارەی شوێنی كوژرانی رۆژنامەنووسانەوە، یونسكۆ دەڵێت، زیاتر لە نیوەیان لە ئەمریكای لاتین و ناوچەی كاریبی كوژراون، لە پلەی دووەمدا مەكسیك دێت و بە دوای ئەویشدا زۆرترین رۆژنامەنووس لە ئۆكرانیا و هایتی كوژراون.