بەر لە دوایین دیبەیت.. كێبڕكێكانی نێوان ترەمپ و بایدن گەرمتر دەبێت

بایدن و ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ،ی سەرۆكی ئەمریكا و جۆ بایدن،ی ڕكابەرە دیموكراتییەكەی دەیانەوێت كاریگەری لەسەر بەشداربووانی دەنگدانی پێشوەختە دروستبكەن لەڕێی چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی بانگەشەدا بەر لە ئەنجامدانی دوایین دیبەیتی نێوانیان كە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بڕیارە ترەمپ ڕۆژانە بەشداری لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بكات تا وادەی مێزگردەكە كە لە فلۆریدا ئەنجامدەدرێت، لەو ماوەیەشدا دەچێتە ئەریزۆنا و نۆرس كارۆلاینا، وەك ئەوەی تیم میرتۆ، وتەبێژ بەناوی هەڵمەتەكەی ئاشكرایكردووە.

بایدنیش سەرەتا ڕوو لە نۆرس كارۆلاینا دەكات كە تائێستا 1.2 ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگداندا كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی سایتی پڕۆژەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا تائێستا 25.83 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری ئەمریكادا بەشدارییان لە دەنگداندا كردووە.

هۆكاری ئەوەی ئەو ژمارەیە لە هاوڵاتییان بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختدا كردووە دەگەڕێتەوە بۆ ترسیان لە دۆخی تەندروستی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 218 هەزار ئەمریكی و توشبوونی 8.1 ملیۆنی دیكە.

دیموكراتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لە دەنگدانی پێشوەختە لەڕێی پۆستەوە لەپێشەوەن، لەكاتێكدا ئامارەكان نیشانیدەدەن كە 5.8 ملیۆن دیموكراتی لە كۆی 10.6 ملیۆن دەنگدەریان لەڕێی پۆستەوە بەشدارییان كردووە.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share