لەناو یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە کۆک بون لەسەر ئەوەى کە خراپ بەرامبەر یانەى بەرشلۆنە یارییان کردووە و شایستەى شکست بوون.
بۆتراگینۆ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەى ڕیاڵ مەدرید دانی بەوەدا نا کە بەرشلۆنە ئاستی زۆر بەرزتر بووە و شایستەى ئەوە بوون ببنە پاڵەوان.
بۆتراگینۆ متمانەى بە ڕیاڵ مەدرید هەیە بە بەهێزی بگەڕێتەوە و دۆخەکە چارەسەر بکات.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دواى یارییەکە لەگەڵ ئەنچیلۆتی کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی داهاتوو کردووە.