(ڤیدیۆ) یاری لوتکەی نێوان یونایتد و لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون کۆتاییهات

یاری لوتکەی پریمەرلیگ بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و مانچستەر یونایتد لە لوتکەی پریمەرلیگ بەردەوامدەبێت

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یونایتد بەرانبەر لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی تۆمارکرد.

لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد و یاری نێوانیان بە بێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەستێرەکانی “ڕێدز و ڕێد دێڤڵز” لە تایمی یەکەم تاوەکو دوا ساتەکانی تایمی دووەم چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵیان ڕەخساند، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکانی ئالیسۆن بیکەر و داڤید دی خیا، دواجار یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیڤەرپوڵ لەکۆی 19 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە 34دا وەستایەوە و بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دابەزی، لە بەرانبەردا مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 37 و لە لوتکەی ڕیزبەندیدا جێگیربوو.

هەروەها یانەی لیستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ کەوتە نێوان دوو یانە سوورە زەبەلاحەکە و لە قۆناغەکانی داهاتوودا ڕکابەریکردنی هەردوو یانە “یونایتد و لیڤەرپوڵ” لەگەڵ کوڕانی برێندان ڕۆجەرز دەبێت.

بابەتی پێشتر

كەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنە سەرسەختەكەی ڕوسیا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

شیفێڵد یونایتد 1 - 3 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share