كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش دەڵێت، کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ-ش روونیكردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى