شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی دەدات، جەختیشدەكاتەوە بەشێكی پڕۆژەكە دروستكردنی ئەندەرپاسێكە لەسەر شەقامەكە بۆیە پێویستی بە داخستنی بەشێكی ئەو شەقامە لە نزیك پڕۆژە دەبێت كە بۆ ماوەیەكی كاتی دەبێت دابخرێت.

كۆتایی ئەم هەفتەیە لە ڕێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی دانرا كە پێكهاتووە لە ئەندەرپاسێك و فلای ئۆڤەرێك لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك نەخۆشخانەی هەرێم و لەسەر ئەركی كۆمپانیای (ئینێرجی ترانزیشن) بە بودجەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار و لە ماوەی 365 ڕۆژدا دروستدەكرێت.

زەردەشت ڕەفیق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەكە تایبەتە بە دروستكردنی بەرزەپردێك و ئەندەرپاسێك كە لەكاتی دروستكردنی بەرزە پردەكە شەقامەكە داناخرێت، بەڵام ئەو كاتەی دەستدەكرێت بە دروستكردنی بەشی دووەمی پڕۆژەكە پێویست دەكات شەقامەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دابخرێـت.

بەرپرسەكەی شارەوانیی سلێمانی باسی لەوەش كرد، لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە بڕیار لەكاتی داخستن و ئاراستەی كاركردنیان لەسەر شەقامەكە دەدرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 110 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان. رۆژنامەکە…
Total
0
Share