هاوڵاتییەکی بیانی لە چیای سەفین کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەقڵاوە بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی بیانی دوای ئەوەی بۆ گەشت چووتە سەر چیای سەفین کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی بیانی بەناوی “کێرد وارتەر” لە دایکبووی ساڵی 1961 بۆ گەشت چووبووە چیای سەفین، بەهۆی کەوتنەخوارەوەشی گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتییە بەمەبەستی گەشتکردن لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتیی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی سنوورەکەی کردووە و دوای چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆیشتنە بە پێ كەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە، دوای ڕووداوەکەش تیمەکانیان بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە گواستووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووەوە جێبەجێدەكرێت

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو هەر كەس ئارەزوومەندە دەتوانێت سوودمەندبێت.…
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share